1 Kings 6:5-8
5ئینجا لەسەر دیواری سەر بە هۆڵە سەرەکییەکە و دیواری شوێنەکەی هەرەپیرۆز چەند نهۆمێکی بنیاد نا، واتا لە دەوری دیوارەکانی پیرۆزگاکە، ژووری لاتەنیشت لە دەوریان هەبوو. 6نهۆمی ژێرەوە پانییەکەی پێنج باڵ ▼▼پێنج باڵ: نزیکەی 2,3 مەتر.
و نهۆمی ناوەڕاست پانییەکەی شەش باڵ ▼▼شەش باڵ: نزیکەی 2,7 مەتر.
و سێیەمیشیان پانییەکەی حەوت باڵ ▼▼حەوت باڵ: نزیکەی 3,1 مەتر.
بوو، بەم شێوەیە لە دەرەوە لێواری لە دەوری پیرۆزگاکە کرد هەتا کاریتەکان نەخاتە ناو دیوارەکان. 7لە کاتی بنیادنانی پەرستگاکەدا بەردی نایابی ئامادەکراو بەکارهێنرا، بەڵام دەنگی چەکوش و تەور و هیچ ئامێرێکی ئاسن لە پەرستگاکە نەبیسترا.
8داڵانی نهۆمی ژێرەوە لەلای باشووری پەرستگاکە بوو؛ بە پەیژە سەردەکەوتن بۆ ناوەڕاست و لەوێشەوە بۆ نهۆمی سێیەم.
Copyright information for
CkbKSS